ڤیان سەبری: سەردانەکەی سەرۆک بارزانی دەستکەوتی باشی دەبێت
ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ بەغدا ”هەنگاوێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا“ و دەستکەوتی بۆ گەلی کوردستان دەبێت.
ڤیان سەبری هەروەها رایگەیاند، پارتی لایەنێکی بەهێزی حکوومەتی نوێی عێراقە و ئەو وڵاتەش بەردەوام پێویستی بە سەرۆک بارزانییە و چەندین جاریش لایەنە عێراقییەکان داوایان لێی کردووە رۆڵی هەبێ لە چارەسەرکردنی کێشەکان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/11/2018، سەرۆک مەسعود بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری بەغدای پایتەختی عێراق.
هەروەک بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانی سەرۆک بارزانی و سەرکردە باڵاکانی عێراق، بریتی دەبێت لە:
- مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان.
- ئاساییكردنەوەی ڕەوشی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان
- چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.
باسنیوز
