ڤیان سەبری: سەردانەکەی سەرۆک بارزانی دەستکەوتی باشی دەبێت

 ڤیان سەبری: سەردانەکەی سەرۆک بارزانی دەستکەوتی باشی دەبێت
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەردانەکەی بارزانی دەستکەوتی بۆ گەلی کوردستان دەبێت.



ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، سەردانی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ بەغدا ”هەنگاوێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا“ و دەستکەوتی بۆ گەلی کوردستان دەبێت.



ڤیان سەبری هەروەها رایگەیاند، پارتی لایەنێکی بەهێزی حکوومەتی نوێی عێراقە و ئەو وڵاتەش بەردەوام پێویستی بە سەرۆک بارزانییە و چەندین جاریش لایەنە عێراقییەکان داوایان لێی کردووە رۆڵی هەبێ لە چارەسەرکردنی کێشەکان.



ئەمڕۆ پێنجشەممە 22/11/2018، سەرۆک مەسعود بارزانی بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شاری بەغدای پایتەختی عێراق.



هەروەک بارەگای بارزانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکانی سەرۆک بارزانی و سەرکردە باڵاکانی عێراق، بریتی دەبێت لە:



- مافە دەستوورییەكانی گەلی كوردستان.

- ئاساییكردنەوەی ڕەوشی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان

- چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.





باسنیوز
Top