دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان

دوایین نرخی دۆلار و کانزاکان


ئەمڕۆ چوارشەممە 21/11/2018، لەکاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان، ڕووی لە دابەزین کرد و بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمە لە کاتێکدا ئەمڕۆ بەیانی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕ، بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە 120 هەزار و 550 دیناربوو.


هەروەها نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 63 دۆلار و 29 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 54 دۆلار و 34 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


هاوکات نرخی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا، ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد و نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بە 1226 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ، نرخی یەک ئۆنسە بە 1223 دۆلار بوو.


نرخی جۆرەکانی دیکەی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە:


یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 - 180,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 - 210,000 دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 - 237,000 دینار
BAS NEWS-
Top