پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی 37 تۆمەتباری ڕاگەیاند

پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی 37 تۆمەتباری ڕاگەیاند
پۆلیسی دهۆک دەستگیر کردنی 37 کەسی بەتۆمەتی دزینی ئۆتومبێل و ساختەکردنی دراو و مامەلەی فەرمی لە سنووری پارێگای دهۆک ڕاگەیاند.


هێمن سلێمان، گوتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، ڕایگەیاند: "لەماوەی سێ مانگی ڕابردوو لە سنووری پارێزگای دهۆک توانیومانە 37 کەس لەسەر تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیر بکەین و ڕەوانەی دادگایان بکەین".


گوتەبێژەکەی پۆلیسی دهۆک ئەوەشی روون کردەوە، کە توانیویانە 13 دەفتەری یۆرۆ کەدەکاتە نزیکی 16 دەفتەر دۆلاری ئەمریکی ساختە لەگەڵ کەسێکی بەڕەگەز جۆرجی دەستگیر بکەن و ڕەوانەی دادگایان بکەن، گوتیشی: "17 کەسی دیکەش بەتۆمەتی ساختەکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەستگیرکراون و سێ کەسی دیکەش بەرەگەز عەرەب بەتۆمەتی ساختەکردنی بەڵگەنامە فەرمییەکان وەکو ڕەگەزنامە، پاسپۆرت و ناسنامەی شارستانی دەستگیر بکەین".



ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای ئەوەی کە تۆمەتبارێک دوو دەفتەر یۆرۆی 500 پێنج سەدی ساختە لە شارۆچکەی ئاکرێ خەرج کردووە و دواتر لە لایەن تیمەکانی پۆلیسی دەستگیر کراوە، گوتیشی: "کچ و کوڕێکی دیکەی بەڕەگەز عەرەب لەسەر ساختەکردنی گرێبەستی هاوسەرگیری دەستگیرکراون و دانیان بەتاوانەکانیان ناوە".


ڕوونیشیکردەوە، کە هەر 37 تۆمەتبارەکان دانیان بەتاوانەکانیان ناوە و ڕەوانەی دادگا کراون و دەگەنە سزای خۆیان.
BAS NEWS-
Top