سه‌رچاوه‌یه‌ك: گۆڕێكى به كۆمه‌ڵى كوردانى ئێزدی دۆزرایه‌وه
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، ڕای گه‌یاند: "له گوندی كه‌سر میحراب له باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ته‌لعه‌فه‌ر، له خۆرئاواى مووسڵ گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵی قوربانیانى كوردى ئێزدی دۆزرایه‌وه".
سه‌رچاوه‌كه به میدیا عێراقییه‌كانى ڕاگه‌یاندووه، كه گۆڕه‌كه ڕووفاتى 17 قوربانی ئێزدی تێدایه، كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه له هاوینی 2014 شه‌هید كراون.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌سوكارى قوربانییه‌كان، ڕووفاتى شه‌ش له قوربانییه‌كانیان وه‌رگرته‌وه و 11 ڕووفاتیان ماونه‌ته‌وه.
له‌سه‌ره‌تاى مانگى ئابى 2014، داعش هێرشی كرده سه‌ر شنگال و گونده‌كانى ده‌وروبه‌رى، له‌و هێرشه‌دا هه‌زاران كوردى ئێزدییان كرده قوربانی، كه تائێستاش ژماره‌یه‌كیان، بێسه‌روشوێنن.
BAS NEWS-
