ئۆپۆزسیۆنی توركیا: پێویسته ده‌میرتاش ده‌موده‌ست ئازاد بكرێت
غه‌مزه پامووك ئهتهشلی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی جه‌هه‌په، كه له هه‌مان كاتدا پارێزه‌ریشه، له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی (خه‌ڵك)ـی توركیا، ئاماژه‌ی دا كه بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا ئه‌وانی دڵخۆش كردووه.
هەروەها گوتی "ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای مافی مرۆڤی ئه‌ورووپا جێبه‌جێ بكرێت و ده‌میرتاش ده‌موده‌ست ئازاد بكرێت. ئێمه بهحهسرهتین كه ببینین دادگای توركیا بێلایه‌نی خۆی ده‌پاریزێت".
باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌و بڕیاره پێیگوتن كە توركیا له به‌رامبه‌ر ناعهدالهتیەكی گەورەدایە.
BAS NEWS-
