هەڵمەتی نیشتمانیی بهرهنگاربوونهوهى توندوتیژى دژ به ئافرهتان دەستپێدەکات
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری خانمان-ی سەر بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کە وێنەیەکی نێردراوە، لە ڕۆژی (٢٥-١١-٢٠١٨) کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو هەڵمەتەکە بە چاودێری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات کە ١٦ ڕۆژ دەخایەنێ.
لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە هەڵمەتەکە بە دروشتمی (رهنگی جیهان پرتوقالی بكه : #دهنگم ببیسته، كۆتایی بێنه به توندوتیژی دژ به ژنان و كچان) ، دەستپێدەکات و مەراسیمی دەستپێکردنەکەش هەمان ڕۆژ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر بەڕێوەدەچێت.
BAS NEWS-
