حكوومه‌تی هه‌نگاریا چه‌ند به‌ڵێنێك به شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌دات
له بۆداپێست رایگه‌یاند، "لەمیانه‌ی گفتوگۆکانی نێوان ھەردوولا، بەرێوبەری نەخۆشخانەکە ئاشکرای کرد، ئەوان بەردەوام دەبن لە پێشوازیکردنی پێشمەرگە بریندارەکانی شەڕی داعش".
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، سه‌رۆكی شاندی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌تدا دووپاتیكرده‌وه، "باسیان لەچارەسکردنی کێشە تەکنیکییەکانی نێوان ھەردوولا کردووه بۆ ھێنانی پێشمەرگە بریندارەکان بۆ ھەنگاریا به میكانیزمێكی خێراتر".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌ژار عومه‌ر، بەرێوبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەش كه ئه‌ندامێتی شانده‌كه ده‌كات، تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 باس لە گرنگی سەردانەکەیان بۆ ھەنگاریا دەکات و دەڵێت: "تائێستا 16 پێشمه‌رگه‌ی برینداری شه‌ڕی داعش له نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی هه‌نگاریا چاره‌سه‌ریان وه‌رگرتووه، به‌ڵێنیشیان به ئێمه داوه له‌سه‌ر ئه‌و هاوكاریهیان بۆ پێشمه‌رگه برینداره‌كان به‌رده‌وام بن و چاره‌سه‌ری ئه‌و پێشمه‌رگانه بكه‌ن، كه ناتوانرێت له هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێن".
هه‌ژار عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "بڕیاره تیمێكی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی سه‌ربازی هه‌نگاریا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و بریندارانه‌ی كه ده‌توانرێت له وڵاتی هه‌نگاریا چاره‌سه‌ر بكرێن و چاره‌سه‌ریان له هه‌رێمی كوردستان نییه".
هه‌روه‌ها گوتی: "حكوومه‌تی هه‌نگاریا به‌ڵێنی به‌رده‌وامبوونی راوێژكاره سه‌ربازییه‌كانیان له‌سه‌ر مه‌شقپێكردنی پێشمه‌رگه‌ی به ئێمه داوه".
نەخۆشخانەی سەربازی بوداپێست لەدوای جەنگی جیھانی دووەمەوە دروست کراوە و سەنتەرێکیشە بۆ راھێنانی قوتابیانی زانکۆ پزیشکییه‌كانی ھەنگاریا. نەخۆشخانەکە لە ١٢٠٠ قەرەوێڵە پێکھاتووە و پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ بەشی پزیشکیى پەیمانی باکوری ئەتڵەسی ناسراو بە ناتۆوه هه‌یه.
K24-
