دوو كوردی دیكە لەسێدارە دران

دوو كوردی دیكە لەسێدارە دران
دوو ھاووڵاتی كوردی خەڵكی شاری بروجێردی سەر بە پارێزگای لوڕستان لە زیندانی شاری بروجێرد لە سێدارەدران.

بەپێی ماڵپەڕی مافی مرۆڤی ھەنگاو بۆ پرسەكانی مافی مرۆڤ، حوكمی لەسێدارەدانی ئەو دوو ھاووڵاتییە كوردە رۆژی یەكشەممە لە زیندانی ژمارە دووی شاری بروجێرد جێبەجێكراوە.

ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی كوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەربوون، دواتر لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

بە گوێرەی ئاماری رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە حوکمی سێدارە بەسەر 6 هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای لوڕستان جێبەجێ کراوە.
K24-
Top