سه‌رۆك بارزانى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات
سەرۆک مه‌سعود بارزانی سەردانی بەغدا دەکات و لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق کۆدەبێتەوە.
بە پێی زانیارییەکان بڕیارە سبه‌ى پێنجشەممە سەرۆک بارزانی سەردانی شاری بەغدا بكات، لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق باس لە پرۆسەی سیاسیی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بەپێی دەستوور بكات.
سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا به يه‌كه‌م سه‌ردانى داده‌نرێت، دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکاتی عادل عەبدولمەهدی، کە سەرۆک بارزانی پشتگیری خۆی بۆ حکومەتەکەی راگەیاندووه.
K24-
