مەحما خەلیل: لە بودجەی ٢٠١٩ـدا هیچ بڕەپارەیەك بۆ شنگال دابین نەكراوە

مەحما خەلیل: لە بودجەی ٢٠١٩ـدا هیچ بڕەپارەیەك بۆ شنگال دابین نەكراوە
قایمقامی شنگال دەڵێت، لە كاتێكدا شارۆچكەی شنگال لە هەموو ڕوویەكەوە پشتگوێ خراوە، لە بودجەی ساڵی ٢٠١٩ـی عێراقیشدا هیچ بڕەپارەیەكی بۆ دابین نەكراوە.

لە لایەن ئەندامانی سوننە و كوردیشەوە، زۆر تێبینی لەسەر بودجەی ٢٠١٩ـی عێراق هەبوون، كەچی زۆر جێگا لە دابینكردنی بڕەپارەیەك لە بودجەدا بێبەش بوون، لەوانەیش شارۆچكەی شنگال.

لەو بارەیەیشەوە، مەحما خەلیل، بۆماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "شارۆچكەی شنگال لە هەموو ڕوویەكەوە پشتگوێ خراوە و زیاتر لە ٨٥%ی وێران بووە و پێویستی بە ئاوەدانكردنەوە هەیە".

قایمقامی شارۆچكەی شنگال ئاماژەیشی دا، ئەو هەڵسوكەوتانەی حكوومەتی عێراق نوێ نین و هیچ بڕەپارەیەكیشیان بۆ زیانلێكەوتووانی شنگال دابین نەكردووە.

بە گوتەی خەلیل، ئەمە ٤ ساڵە حكوومەتی عێراق هیچ شتێكی نە بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش، نە بۆ رزگاركردن و نە بۆ ئاوارەكانی نێو كەمپەكانی هەرێم نەكردووە، ئەمەیش ستەمێكی گەورەیە لە شنگالییەكان دەكرێت.
KDP-
Top