مه‌سروور بارزانی بۆ فراکسیۆنی پارتی: ده‌بێ له‌م خوله‌ی ئێستادا سیستمێك بۆ خزمەتی کوردستانێکی بەهێز جێگیر بکرێت
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 21/11/2018 مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان كۆبۆوه و له وته‌یه‌كیدا، داوای كرد له ئاست ئه‌و متمانه‌یه‌دا بن، كه هاووڵاتیان پێیانی داوه.
له وته‌كه‌یدا وێڕای پیرۆزباییكردن و ئامۆژگاریكردن باسی له ئه‌نجامی هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان كرد و رایگه‌یاند، ئه‌م رێژه به‌رزه ره‌نگدانه‌وه‌ی كار‌و به‌رنامه و پاداشتی جه‌ماوه‌ری كوردستانه بۆ به‌رنامه‌ی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی پارتی و گوتی: ئه‌مه جێی سه‌ربه‌رزی و شانازییه و پشتمان به‌و متمانه‌یه گه‌رمه.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا باسی له ئه‌ركی په‌رله‌مانتاران كرد و رایگه‌یاند، ئه‌ركی قوڕستان له‌ئه‌ستۆیه، چونكه ده‌بێت له‌م خوله‌ی ئێستادا سیستمێك جێگیر بكرێت، كه له خزمه‌تی كوردستانێكی به‌هێز بێت و گوتی: گه‌وره‌ترین به‌ڵێنیش راستگۆییه.
KDP-
