فوئاد حوسێن و نوێنەری تایبەتی سەرۆککۆماری رووسیا کۆبوونەوە
ئەمڕۆ د.فوئاد حوسین جێگری سەرۆكوەزیران – وەزیری دارایی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە میخائیل بوگدانۆف نوێنەری تایبەتی سەرۆككۆماری رووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وباكووری ئەفریقیا وبریكاری وەزارەتی دەرەوەی رووسیای فیدراڵ وشاندی یاوەری كرد.
لەم دیدارەدا كە چەندین كەسایەتی فەرمی وبزنسكاری رووس و سەرۆكی فەرمانگەی ئەورووپا لە وەزارەتی دەرەوەی عیراق وژمارەیەك لە دیپلۆماتكاری سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئامادەی بوون ، بەڕێز بۆگدانۆف بەتاوی حكومەتی رووسیا پیرۆزبایی لە د.فوئاد كرد بەبۆنەی پێكهێنانی حكومەتی تازەی لە د.فوئاد كرد ، هاوكات پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عیراق ورووسیا باسی لێوە كرا، لەم بارەیەشەوە د.فوئاد وێڕای خۆشحاڵی بە دیداری بەڕێز بۆگدانۆف و شاندی یاوەری ، ئاماژەی بۆ پەیوەندیە دێرینەكانی نێوان هەردوو وڵات وگرنگی ئەو پەیوەندیانە كردەوە وجەختی لەسەر پێشخستنی بوارەكانی پەیوەندی عیراق ورووسیا كردەوە .
بۆگدانۆف ئاماژەی بۆ ئەو ئەرك وكارە گرنگانە كرد كە لەلایەن هەردوولاوە دەدرێن بۆ گرێدانی كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای نێوان هەردوو وڵات كە چاوەڕوان دەكرێت لە ئاداری 2019 لە بەغدا ئەنجامبدرێت.
هەر لەم دیدارەدا ژمارەیەك لە بەرپرسانی دەزگا مالیەكانی رووسیا ئامادەیی خۆیان بۆ پێشكەشكردنی پرۆژە ستراتی وهونەری وسەربازیەكانی عیراق كرد.
لەلای خۆشیەوە د.فوئاد ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە پاڵپشتی بۆ عیراق لەبواری بانكی دا زۆر گرنگە بەتابیەتی بۆ پاڵپشتیكردنی رێككەوتنی كڕینی ئامێری كارەبایی لە كۆمپانیاكانی رووسیا.
هەروەها هەردوولا لەسەر فراوانكردنی هەماهەنگی لەنێوان بەغدا ومۆسكۆ رێككەوتن بەتایبەتی لە بوارەكانی نەوت وغاز ، لەمبارەیەشەوە د.فوئاد ئەوەی دووپات كردەوە كە لەبەرنامەی حكومەت دا هەیە عیراق بگاتە ئاستی پڕكردنی پێداویستی هاوڵاتیان ودواتر ببێتە هەناردەكار وسوپاسی كۆمپانیاككانی رووسیای كرد كە لەعیراق كار دەكەن بۆ ئەو رۆڵەی هەیانە وئامادەیی حكومەتی عیراقی بۆ نەهێشتنی هەموو تەگەرەكانی بەردەم كاری هەردوولا نیشاندا.
KDP-
