عومرەکارێکی کورد لە شاری مەککە گیانی لەدەست دا
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "ھاووڵاتییەکی کورد بە ناوی(خالد ئەکرم محەمەد) لەدایک بووی ١٩٧٣ خەڵکی ناوچەی خانەقین، خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە ، بەمەبەستی ئەنجامدانی عومرە سەردانی وڵاتی سعوودییەی کردبوو بەھۆی نەخۆشییەکی کوشندەوە لە شاری مەککە گیانی لەدەست دا".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەسەر ڕاسپاردەی کەسوکارەکەی کە هاوسەفەری بوونە لە شاری مەککە بەخاک سپێردرا.
bas news-
