زاخۆ.. ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

زاخۆ.. ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەنێو سەنتەری شاری زاخۆ کەسێک گیانی لەدەست دا.



ئازاد تەها گوتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند: "پاشنیوةڕۆی ئەمرۆ سێشەمە (٢٠-١١-٢٠١٨) لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەنێو سەنتەری شاری زاخۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک مێرمناڵێک گیانی لە دەست دا".



ڕوونیشیکردەوە کە ڕووداوەکە بریتی بووە لە پێکدادانی نێوان ماتۆرسکیل و ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری(ئۆپڵ) و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەست دا.
bas news-
Top