زاخۆ.. ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
ئازاد تەها گوتەبێژی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک ڕاگەیاند: "پاشنیوةڕۆی ئەمرۆ سێشەمە (٢٠-١١-٢٠١٨) لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەنێو سەنتەری شاری زاخۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک مێرمناڵێک گیانی لە دەست دا".
ڕوونیشیکردەوە کە ڕووداوەکە بریتی بووە لە پێکدادانی نێوان ماتۆرسکیل و ئۆتۆمۆبێلێکی جۆری(ئۆپڵ) و لە ئەنجامدا شۆفێری ماتۆرسکیلەکە گیانی لەدەست دا.
bas news-
