خوێندنی باڵا ڕیزبەندی زانکۆ حکوومی و ئەھلییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت

 خوێندنی باڵا ڕیزبەندی زانکۆ حکوومی و ئەھلییەکانی ھەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت
وەزیری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕیزبەندی زانکۆ حکوومی و ئەھلییەکانی ھەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.

یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە رێوەڕەسمێکدا ڕیزبەندی زانکۆ حکوومی و ئەھلییەکانی لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، باسی لەوەش کرد کە ڕیزبەندییەکە لەسەر چەند بنەمایەک بووە، گوتیشی: "ئاستی خوێندن لە ھەرێمی کوردستان بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو، پێشوەچوونی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە".

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕوونیشی کردەوە، کە ناوی زانکۆکان لەناو گرووپەکان، بە ڕیزبەندی پیتەکان (ئەلفابێت) نووسراوە و ئەو زانکۆیانەی لەناو یەک گرووپن، وەک یەک ھەژمار دەکرێن.


زانکۆ حکوومییەکان:

پێوەری توێژینەوەی زانستی:

- زانکۆی کوردستان – ھەولێر

- زانکۆی سۆران

- زانکۆی سەڵاحەددین

- زانکۆی سلێمانی

- زانکۆی چەرمۆ


پێوەری ستافی ئەکادیمی:

- زانکۆی پزیشکيی ھەولێر

- زانکۆی کوردستان – ھەولێر

- زانکۆی سۆران

- زانکۆی کۆیە

- زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر


پێوەری چالاکیی نێودەوڵەتی:

- زانکۆی کوردستان

- زانکۆی سۆران

- زانکۆی پزیشکيی ھەولێر

- زانکۆی دھۆک

- زانکۆی راپەڕین


پێوەری فیدباکی قوتابییان:

- زانکۆی راپەڕین

- زانکۆی کۆیە

- زانکۆی کوردستان

- زانکۆی گەرمیان

- زانکۆی چەرمۆ


پێوەری دڵنیایی جۆری:

- زانکۆی کۆیە

- زانکۆی دھۆک

- زانکۆی کوردستان - ھەولێر

- زانکۆی سەڵاحەددین

- زانکۆی سلێمانی


پێوەری فیدباکی قوتابییان و خوێندکاران:

- زانکۆی راپەڕین

- زانکۆی کۆیە

- زانکۆی کوردستان

- زانکۆی گەرمیان

- زانکۆی چەرمۆ


پێوەری چالاکیی کولتووری و پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگە:

- زانکۆی دھۆک

- زانکۆی زاخۆ

- زانکۆی سەڵاحەددین

- زانکۆی کۆیە

- زانکۆی کوردستان – ھەولێر


پێوەری کتێبخانە و دەستگەیشتن بە سەرچاوە زانستییەکان:

- زانکۆی کوردستان - ھەولێر

- زانکۆی ھەولێری پزیشکی

- زانکۆی سۆران

- زانکۆی سەڵاحەددین

- زانکۆی راپەڕین


پێوەری بەدواداچوونی دەرچوان بۆ دەستکەوتنی ھەلی کار:

- زانکۆی کوردستان – ھەولێر

- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

- زانکۆی کۆیە

- زانکۆی سلێمانی

- زانکۆی پزیشکی ھەولێر


زانکۆی ئەھلییەکان:

پێوەری توێژینەوەی زانستی:

- زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

- زانکۆی جیھان - ھەولێر

- زانکۆی ئیشک

- زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا

- زانکۆی ئەمەریکی لە عێراق – سلێمانی


پێوەری ستافی ئەکادیمی:

- زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی

- زانکۆی جیھان – دھۆک

- زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

- زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا


پێوەری چالاکیی نێودەوڵەتی:

- زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

- زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی

- زانکۆی جیھان – دھۆک

- زانکۆی ئیشک

- زانکۆی نەورۆز


پێوەری فیدباکی قوتابییان و خوێندکاران لە زانکۆ حکوومییەکاندا:

- زانکۆی جیھان – دھۆک

- زانکۆی جیھان – ھەولێر

- زانکۆی ئەمەر‌یکی لە عێراق – سلیمانی

- زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی


پێوەری دڵنیایی جۆری:

- زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

- زانکۆی جیھان – ھەولێر

- زانکۆی ئیشک

- زانکۆی ئەمەریکا لە عێراق – سلێمانی

- زانکۆی نەورۆز


پێوەری کولتووری و پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵگە:

- زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

- زانکۆی ئەمەریکی لە عێراق – سلێمانی

- زانکۆی جیھان – ھەولێر

- زانکۆی جیھان – سلێمانی


پێوەری بەدواداچوونی دەرچوان و دەستکەوتنی ھەلی کار:

- زانکۆی ئەمەریکی لە عێراق – سلێمانی

- زانکۆی جیھان – ھەولێر

- زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی

- زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا

- زانکۆی ئیشک


ڕیزبەندی زانکۆ حکوومییەکان بە شێوەی گرووپ:

گرووپی B

- زانکۆی سەڵاحەددین

- زانکۆی سلێمانی

- زانکۆی سۆران

- زانکۆی کوردستان – ھەولێر

- زانکۆی پزیشکی ھەولێر

- زانکۆی کۆیە


گرووپی C

- زانکۆی چەرمۆ

- زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی

- زانکۆی دھۆک

- زانکۆی گەرمیان

- زانکۆی زاخۆ

- زانکۆی راپەڕین


گرووپی D

- زانکۆی پۆلیتەکنیکی دھۆک

- زانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێر

- زانکۆی ھەڵەبجە


ڕیزبەندی زانکۆ ئەھلییەکان بە شێوەی گرووپ:

گرووپی B

- زانکۆی ئەمەریکی لە عێراق – سلێمانی

- زانکۆی ئیشک

- زانکۆی جیھان – سلێمانی

- زانکۆی گەشەپیدانی مرۆیی

- زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا

- زانکۆی نەورۆز


گرووپی C

- زانکۆی جیھان – دھۆک

- زانکۆی جیھان – سلێمانی

- زانکۆی لوبنانی فەرەنسی


گرووپی D

- زانکۆی ئەربیلی نێودەوڵەتی

- زانکۆی بەیان

- زانکۆی نۆولج

- زانکۆی کاسۆلیک











باسنيوز
Top