فوئاد حوسێن و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە

 فوئاد حوسێن و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان لە لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە
وه‌زیری دارایی عێراق، كه‌ هاوكات جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌ بۆ كاروبارى ئابوورى، لەگەڵ شاندێکی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21/11/2018، فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی و جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، لەگەڵ شاندی نوێنەرانی هەرێمی كوردستان لە ئەندامانی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لە بەغدا كۆبووەوە.

لەم كۆبوونەوەیەدا باس لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی دەوڵەت و ئەو خاڵانە كران كە پەیوەندیان بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە، هەروەها ئاماژە بە هاوكاری و هەماهەنگی لەنێوان لیژنەی دارایی پەرلەمان و وەزارتی دارایی كرا.










باسنيوز
Top