ریزبەندیی نوێی بەهێزترین سوپاکانی جیهان بڵاو کرایەوە

 ریزبەندیی نوێی بەهێزترین سوپاکانی جیهان بڵاو کرایەوە
ریزبەندیی نوێی سوپاکانی جیهان بڵاو کرایەوە و تێیدا دەردەکەوێ، پێنج وڵاتی یەکەمی جیهان لە رووی بەهێزیی سوپاوە، لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە.

هەروەک لە ریزبەندییەکەدا هاتووە، کە ماڵپەڕی (گڵۆباڵ فایەر پاوەر) بڵاوی کردووەتەوە، سوپای تورکیا پلەی یەکەمی وڵاتانی ئیسلامی وەرگرووە و میسر دووەم و ئێرانیش سێیەم.

لە ریزبەندییەکەدا، کە بۆ سوپای 136 وڵات کراوە، سوپای عێراق پلەی 47 دایە، هەرچەندە ئەو سوپایە لەساڵی 2014 بەرامبەر نزیکەی دوو هەزار چەکداری رێکخراوی تیرۆریستی داعش خۆی رانەگرت و هەرەسی هێنا.









باسنيوز
Top