بەرگریی شارستانی چەند رێنماییەک بۆ رێگرتن لە ئاگرگرتنی غازی ماڵان بڵاو دەکاتەوە
مقەدەم فیراس یاسین ئاکرەیی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ لە لێدوانێکدا، ژمارەیەک خاڵی بۆ خۆپاراستن لە ئاگرگرتنی بوتڵی غازی، دیاری کرد و بەپێویستیشی زانی لە هەموو ماڵ و چێشتخانەکاندا کاریان پێ بکرێت.
رێنماییەکان:
- دەبێ سۆندەی گواستنەوەی غاز لە بوتڵەکەوە بۆ تەباخ سۆندەی تایبەت بەە گواستنەوەی غاز بێت.
- دەبێ بوتڵی غاز لە شوێنێکی تایبەتی کراوە و لە دەرەوەی شوێنی تەباخەکە بێت.
- دەبێ ئەو کاتەی ئاگری تەباخەکە دەکوژێندرێتەوە، لەسەر بوتڵی غازەکەش بکوژێندرێتەوە.
- دەبێ کاتێ هەست بە بۆنی غاز کرا، دەرگا و پەنجەرەکان بکرێنەوە و نابێ هیچ شتێکی کارەبایی هەلبکرێت.
- نابێ سۆندەکە بەپشت فڕن و تەباخەوە بگوازرێتەوە.
- نابێ بوتڵی غاز بخرێتە ناو ئاوی گەرم.
- پێویستە لە نزیک هەموو تەباخێک، ئامێرێکی ئاگرکوژێنەوە بۆ حاڵەتی پێویست، هەبێت.
باسنیوز
