رۆژنامەیەکی عەرەبی: گۆڕان پۆستەکەی قوباد تاڵەبانی دەوێ

 رۆژنامەیەکی عەرەبی: گۆڕان پۆستەکەی قوباد تاڵەبانی دەوێ
رۆژنامەیەکی بەناوبانگی عەرەبی ئاشکرای کرد کە بزووتنەوەی گۆڕان پێداگری لەسەر پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئەگەریش هەیە قوباد تاڵەبانی بۆ ئەو پۆستە کاندید نەکرێتەوە.



بەپێی ڕاپۆرتێک کە لە ژمارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ١١ی ٢٠١٨ی ڕۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)دا بڵاو کراوەتەوە، سەرکردەکانی گۆڕان لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەیان ڕاگەیاندووە، بزووتنەوەکەیان دەیەوێ پۆستی جێگری سەرۆکی حکوومەتی پێ بدرێت، ”ئەگینا بەشداری لە حکوومەتدا ناکات“.



هاوکات ئەوەش ئاشکرا کراوە کە لە حاڵێکدا پۆستی سەرۆکی حکوومەت دوو جێگری هەبێت، ئەوا یەکێتی قوباد تاڵەبانی بۆ ئەو پۆستە کاندید ناکاتەوە.



ڕۆژنامەکە باسیشی لەوە کردووە کە پارتی دەیەوێ هەریەک لە سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی حکوومەت دوو جێگریان هەبێت و نیازی ئەوەش هەیە یەکێک لە جێگرەکانی سەرۆکی حکوومەت بە پێکهاتەی تورکمان بدرێت.




باسنیوز
Top