به‌هۆی شه‌ڕی دوو بنه‌ماڵه 4 كه‌س برینداربوون
له‌مباره‌یه‌وه برای ئافره‌ته برینداربووه‌كه له‌لێدوانێكی تایبهتدارایگهیاند، "كێشه‌كه هی ئه‌مڕۆ نییه و هه‌رچه‌نده رێگه‌پێدانی پارچه زهویهكمان هه‌یه بۆ درووستكردنی كادان له‌سه‌ری، به‌ڵام ئه‌مه چه‌ندین جاره هه‌ڵده‌كوتنه سه‌رمان و لێمان ده‌ده‌ن، ئه‌مجاره‌ش به 8 كه‌س هێرشی سه‌ر ماڵی خوشكه‌كه‌می كردووه و 4 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌یان بریندار كردووه".
كه‌س و كاری برینداره‌كان داواش له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ن، "به‌زووترین كات ئه‌و كێشه‌یه بۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن"، چونكه وه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان پێدا، "لایه‌نی به‌رامبه‌ریان چه‌ندین كه‌سی دیكه‌شی به‌هۆی كێشه‌ی جیاوازه‌وه كوشتووه و تائێستاش ده‌ستگیر نه‌كراون".
k24-
