دادگای مافه‌كانی مرۆڤ له ئه‌وروپا داوای ئازادكردنی ده‌میرتاش ده‌كات
به گوێره‌ی بڕیارێكی دادگای مافه‌كانی مرۆڤ، كه له‌سه‌ر وێبسایتی فه‌رمی خۆیان له تۆڕی ئینته‌رنێت بڵاوكراوه‌ته‌وه، پێویسته توركیا سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په ئازاد بكات و رێكاری پێویستیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بگرنه.
دادگاكه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ده‌ستگیركردنی ده‌میرتاش پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه و هیچ بیانووێكی یاساییش بۆ ده‌ستگیركردنی نییه، عومه‌ر سۆنمه‌ز، له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، تا ئێستا حكوومه‌تی توركیا، هیچ هه‌نگاوێكی بۆ ئازادكردنی ده‌میرتاش، نه‌ناوه.
ده‌میرتاش، له 4ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2016ه‌وه به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه ده‌ستگیركراوه و تا ئێستاش چه‌ندینجار دانیشتنی دادگاییكردنی به‌ڕێوه‌چووه.
k24-
