باس له هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه ده‌كرێت
له‌كاتێكیشدا هەولێر و بەغدا لەسەر رێککەوتن بۆ پرۆژە یاسای بودجەی 2019 ی عێراق نزیك بوونه‌ته‌وه، بەپێ لێدوانی هەردوولا بێت پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە زیاد دەکرێت، له‌مباره‌شه‌وه زانا مەلا خالید، پەرلەمانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، "بە ناردنی پارەی پێوست بۆ مووچەی فەرمانبەران به‌بێ پەسەندکردنی پرۆژەکە، پاشکەوتی مووچە هەڵدەگیرێت، بەڵام دەستبەرداری پرۆژەکە نابین".
له به‌رامبه‌ریشدا، موسلیم عەبدوڵا قەسری، پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی جه‌خت ده‌كاته‌وه، "پێویسته پرۆژە یاساکە پەسەند بکرێت" و، ئاماژه به‌وه ده‌دات"دەبێـت هەڵگرتنی پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران ببێته پێشینه‌ی کارەکانی حکوومەتی داهاتوو".
له‌ساڵی 2016ـه‌وه، حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان بەشێوەی پاشکەوت مووچەی فەرمانبەران دابەش دەکات و، دوو رێگە هەیە پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەرانی پێ هەڵگیرێت، ئەوانیش: پەسەندکردنی پرۆژە یاسای چاکسازی و رێککەوتنی هەولێر و بەغدایە لەسەر پرۆژە یاسای بوودجە.
k24-
