به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له هه‌رێمی كوردستان روو له زیادبوونه
له‌مباره‌شه‌وه به‌كارهێنه‌رێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌ناوی "ع.م" كه خه‌ڵكی وڵاتی ئێرانه و ئێستا له زیندانه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه چاره‌نووسی ئه‌وانه‌ی سه‌روسه‌ودایان له‌گه‌ڵ ماده‌هۆشبه‌ره‌كان هه‌یه، یان زیندانه یان مردن و ده‌ڵێت: "ڕێژه‌كه 5 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر بوو، له‌ڕێگه‌ی سنووره‌كانی سلێمانیه‌وه هاتین، له‌كاتی راده‌ستكردنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن ئاسایشی هه‌ولێره‌وه دهستبهسهركراین. ئه‌م كاره وه‌ك قومارێك بوو كردم، له‌كۆتایدا ده‌ستگیركرام، جارێك دووجار راده‌كه‌یت، به‌ڵام دوواجار كۆتایی هه‌ر تاوانێك ده‌ستگیركردنه، هه‌مووشمان ئه‌وه ده‌زانین".
، ژوری زیندانه‌كان پڕن له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌تۆمه‌تی بهكارهێنیانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركراون، به‌شێكی زۆری ئه‌وانه‌ش گه‌نجن، وه‌ك خۆشیان ده‌ڵێن: هاوڕێی خراپ و فێڵی بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئه‌وانی دووچاری ئه‌م بارودۆخه كردووه‌ته‌وه".
مادده هۆشبه‌ره‌كان وێڕای زیانه ماددی و جه‌سته‌ییه‌كانی هاوكات ده‌یان كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و لێكترازانی خێزان و تێكچوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئاماره فه‌رمییه‌كانی بهرـیش ده‌ریده‌خه‌ن، له هه‌رێمی كوردستان ڕێژه‌ی بازرگانیكردن و به‌كارهینه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له‌زیادبوندایه، ده‌ستگیركردنی 600 كه‌س به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ماوه‌ی 10 مانگدا له له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌ولێر و دهۆكه‌وه، وێرای نیشانه‌ی چاوكراوه‌یی و كاریگه‌ری هێزه ئه‌منیه‌كان، هاوكات ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌شه كه پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ش به‌گرنگیه‌كی زیاتره‌وه كار له‌سه‌ر هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت گه‌نجان بكه‌ن و، له مه‌ترسیه‌كانی به‌كارهێنانی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
k24-
