پارتی گرنگییەکی ئەوتۆ بە بەشداریکردنی کۆمەڵی ئیسلامی لە حکوومەت نادات

 پارتی گرنگییەکی ئەوتۆ بە بەشداریکردنی کۆمەڵی ئیسلامی لە حکوومەت نادات
لە کاتێکدا پارتی دیموکراتی کوردستان گرنگییەکی ئەوتۆ بە بەشداریکردنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە حکوومەتی داهاتوو نادات، بەرپرسانی ئەو حزبە باس لەوە دەکەن کە هاوشێوەی خولی پێشوو دەیانەوێ بەشداری لە حکوومەتدا بکەن.

سەرەتای ئەم هەفتەیە (رۆژی شەممە ١٧ی ١١ی ٢٠١٨)، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت، سەردانی هەریەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕانی کرد، بەڵام شاندەکە سەردانی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستانی نەکرد، لە کاتێکدا ئەوانیش خواستی بەشداریکردنیان لە حکوومەت هەی
لەمبارەیەوە ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی ڕايگەیاند: ”لە ئەولەویەتی ئێمەدا نییە کە کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری لە حکوومەتی داهاتووی ھەرێمی کوردستاندا بکات، تەنیا ئەو دوو لایەنە لە ئەولەویەتی پارتین کە ڕۆژی یەکەم سەردانمان کردن“.

جەختیشی کردەوە کە ”زۆر ئاساییە“ ئەگەر کۆمەڵی ئیسلامی بەشداری لە حکوومەتی داهاتوودا دەکات. گوتیشی: ”ھەر لایەنێکی دیکە پابەندی مەرجەکان نەبێت، ئەوا بەشداری لە حکوومەتدا ناکات“.

لە کۆتاییشدا ئاشکرای کرد کە هەرچەندە لە داهاتوودا پارتی سەردانی کۆمەڵ دەکات و ”ئەگەر مەرجەکانی قەبوڵ کرد“، ئەوا دەتوانێت بەشداری لە حکوومەتدا بکات، بەڵام ”مەرج نییە بەشداری بە کۆمەڵ بکەین“.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کۆمەڵی ئیسلامی لە ڕێگەی ژمارەیەک لە بەرپرسانیەوە کە دوایینیان بیلال سلێمانی، سەرکردە لە حزبەکە بووە، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە دەخوازن هاوشێوەی حکوومەتی پێشوو، بەشداری لە حکوومەتدا بکەن و مەرجی نەکشانەوەیان لە حکوومەت یان مەرجی بەشداریکردن لە حکوومەت بەبێ ئۆپۆزسیۆنبوون لە پەرلەمانیان بۆ دانەنرێت.












باسنيوز
Top