لە لوڕستان دوو بەندکراوی کورد لەسێدارە دران
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی (هەنگاو) ڕۆژی یەکشەممە 2018.11.18 دوو هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ژمارە دووی شاری برووجێرد کە بە (تیرچەی بلووک) ناسراوە لەسێدارە دراون.
ناسنامەی ئەو دوو بەند کراوە ”ڕوحوڵڵا بەیرانوەند“ و ”سامان قائێدڕەحمەت“ خەڵکی شاری برووجێرد ڕاگەیەندراوە.
ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی "قەتڵی ئەنقەست" دەستبگیر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ئەمساڵی زایینییەوە حوکمی سێدارەی ٦ هاووڵاتیی کورد لە پارێزگای لوڕستان جێبەجێ کراوە.
باسنیوز
