سەرۆک بارزانی بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی محەمەد پێغەمبەری ئیسلام پەیامێكی بڵاوكردەوە
لە بەشێکی پەیامەکەی سەرۆک بارزانیدا کە وێنەیەکی بۆ(باس‌نیوز) نێردراوە هاتووە"هیوادارین ئه‌م بۆنه پیرۆزه هۆکارێکی دیکه‌ی پته‌وبوونی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بێت".
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەیدا دەشڵێت"له خودای گه‌وره ده‌خوازین ئه‌م بۆنه پیرۆزه ده‌رگه‌ی خۆشی و خێر و به‌ره‌که‌ت بۆ گه‌لی کوردستان و ناوچه‌که به‌گشتی بکاته‌وه و بێته هۆی کۆتایهاتنی زوڵم و توندڕۆیی و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌تان".
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانییە:-
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌بۆنه‌ی یادی له دایکبوونی پێغه‌مبه‌ری مه‌زنمان محه‌مه‌دولمسته‌فا ( سڵاوی خوای له‌سه‌ر بێت) پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان و عێراق و موسڵمانانی کوردستان به‌تایبه‌تی ده‌که‌م.
هیوادارین ئه‌م بۆنه پیرۆزه هۆکارێکی دیکه‌ی پته‌وبوونی په‌یامی ئاشتی و برایه‌تی و پێکه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی بێت.
له خودای گه‌وره ده‌خوازین ئه‌م بۆنه پیرۆزه ده‌رگه‌ی خۆشی و خێر و به‌ره‌که‌ت بۆ گه‌لی کوردستان و ناوچه‌که به‌گشتی بکاته‌وه و بێته هۆی کۆتایهاتنی زوڵم و توندڕۆیی و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌تان.
والسلام علیکم ورحمە الله وبرکاته
مه‌سعوود بارزانی
11ی ره‌بیعولئه‌وه‌ل 1440ی کۆچی
19 ی نۆڤەمبەری 2018ی زاینیی
