له ده‌شته‌كانی پشده‌ر و بتوێن ساڵانه نزیكه‌ی 320 تەن كونجی به‌رهه‌م ده‌هێنرێت
شاخه‌وان حەسەن، شاره‌زایه‌كی بواری كشتوكاڵه "له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌رهه‌مهێنانی كونجی، ژماره‌یه‌كی زۆری جووتیاران له ده‌شته‌كانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین، كه ژماره‌یان زیاتر له 300 جووتیاره، ده‌ستیان كردووه به چاندنی كونجی و زیاتر له هه‌زار و 500 دۆنم زه‌وی به كونجی له سنووره‌كه‌دا چێنراوه، ئێستاش جووتیاران سه‌رقاڵی خستنه‌بازاڕی بهرههمهكهیانن".
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت زیاتر هاوكاریی جووتیاران بكات، جووتیارانی سنووره‌كه‌مان ده‌توانن پێداویستیی بازاڕی هه‌موو هه‌رێم بۆ كونجی پڕ بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی هێنانی به‌رهه‌می كونجی له ده‌ره‌وه، جووتیاران ده‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان به‌رهه‌مه‌كه‌یان ساغ بكه‌نه‌وه".
سه‌باره‌ت به زیادبوونی رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كونجی له ده‌ڤه‌ره‌كه، ئه‌و شاره‌زایه‌ی كشتوكاڵ ئاشكرای كرد: "به‌هۆی نه‌مانی بازاڕی گوڵه‌به‌ڕۆژه، ئێستا جووتیارانی سنووره‌كه روویان كردووه‌ته به‌رهه‌مهێنانی كونجی، له‌به‌رئه‌وه‌ی كونجی به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی و هه‌م پیشه‌سازییه، ده‌توانرێت له زۆر بورادا سوودی لێ وه‌ربگیرێت، له‌وانه‌ش له دروستكردنی رۆن و راشی و پیشه‌سازیی خۆراك و هاوكات دروستكردنی شیرنه‌مه‌نی و نان و سەموون".
روونیشی كرده‌وه: "پێشبینی ده‌كه‌ین، له ساڵی ئاینده‌دا به‌رهه‌مهێنانی كونجی جێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گوڵه‌به‌ڕۆژه بگرێته‌وه و سوودێكی زۆری دارایی بۆ جووتیارانی سنووره‌كه هه‌یه".
ئاوات خدر، جووتیارێكی گوندنشینی پشده‌ره و سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنانی كونجی گوتی: "گونده‌كه‌مان به به‌رهه‌مهێنانی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌ی جۆری نایاب به‌ناوبانگه، به‌ڵام به‌هۆی بێ بازاڕی، له‌كۆتایی وه‌رزی به‌هاره‌وه جووتیارانی گونده‌كه‌مان ده‌ستیان كردووه به به‌رهه‌مهێنانی كونجی و ئه‌مساڵیش به‌رهه‌می كونجی زۆر باش بووه و نرخه‌كه‌یشی له بازاڕدا باشه، كه هه‌ر كیلۆیه‌كی به 2 هه‌زار بۆ 2 هه‌زار و 500 دینار ده‌فرۆشرێت".
گوتیشی: ”ئێستا كه ده‌ستیان كردووه به هه‌ڵگرتنه‌وه و پاككردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می كونجی و ترسیشیان له ساغبوونه‌وه و بێ بازاڕیی ئه‌و به‌رهه‌مه نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆر كارگه‌ی راشی له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، كه له كونجی خۆماڵی راشی به‌رهه‌م ده‌هێنن، به‌و هۆیه‌وه به‌رهه‌می كونجییهكهیان كڕیاری خۆی هه‌یه“.
bas news -
