نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە

نێچیرڤان بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاودەکاتەوە
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی محەمەد پێغەمبەری ئیسلام ، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام دەکات.



لە پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا کە وێنەیەکی دەست(باسنیوز) نێردراوە هاتووە"هیوادارم ئه‌م یاده‌ به ‌خێر و خۆشى بۆ هه‌مووان بگه‌ڕێته‌وه‌ و هه‌موو لایه‌ك بیكه‌نه‌ ده‌رفه‌تێكى تر بۆ هه‌وڵدان و كاركردن له‌پێناو جێگیربوون و قووڵبوونه‌وه‌ى زیاترى كولتوور و گیانى ئاشته‌وایى و لێبورده‌یى و چه‌مكه‌ مرۆییه‌كان له‌ناو پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق و جیهانى ئیسلامدا به‌گشتى".



ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:-


یادى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى پێغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د (د.خ)، له‌ ته‌واوى موسڵمانان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت. هیوادارم ئه‌م یاده‌ به ‌خێر و خۆشى بۆ هه‌مووان بگه‌ڕێته‌وه‌ و هه‌موو لایه‌ك بیكه‌نه‌ ده‌رفه‌تێكى تر بۆ هه‌وڵدان و كاركردن له‌پێناو جێگیربوون و قووڵبوونه‌وه‌ى زیاترى كولتوور و گیانى ئاشته‌وایى و لێبورده‌یى و چه‌مكه‌ مرۆییه‌كان له‌ناو پێكهاته‌كانى كوردستان و عێراق و جیهانى ئیسلامدا به‌گشتى.

دووباره‌ ئه‌م یاده‌ له‌ هه‌موو موسڵمانان پیرۆز بێت.

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
19/11/2018

bas news -
Top