مامۆستایەكی ناوداری هەولێر كۆچی دوایی كرد
مامۆستا محەمەدئەمین عەبدورەحمان ئامێدی لە سەرەتای ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردووەوە بۆ چەندین ساڵ مامۆستایەكی لێزان و بەناوبانگی زمانی عەرەبی بووە لە ئامادەیی کوردستانی کوڕان لەناو شاری هەولێر.
هەواڵی كۆچی دوایی ئەو مامۆستایە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لە هەولێر دەنگدانەوەیەكی زۆری هەیە و ژمارەیەكی زۆری كەسانی ناسراو و پێگەیشتووی شارەكە ئاماژە بەبەخشندەیی و نیشتمانپەروەری ئەم مامۆستایە دەدەن، كە خزمەتی دەیان نەوەی شارەكەی كردووە.
محەمەدئەمین عەبدورەحمان خەڵكی دەڤەری ئامێدییە، بەڵام زۆربەی ژیانی لە هەولێر بەسەربردووە و لەنێو خەڵكی پایتەختی هەرێمی كوردستان وەك كەسایەتییەكی بەرز ناسراوە.
bas news _
