مامۆستایەكی ناوداری هەولێر كۆچی دوایی كرد

مامۆستایەكی ناوداری هەولێر كۆچی دوایی كرد
ئەمڕۆ دووشەممە مامۆستا محەمەدئەمین عەبدورەحمان كە مامۆستایەكی ناودار و كوردپەروەری هەولێر بوو، كۆچی دوایی كرد.


مامۆستا محەمەدئەمین عەبدورەحمان ئامێدی لە سەرەتای ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردووەوە بۆ چەندین ساڵ مامۆستایەكی لێزان و بەناوبانگی زمانی عەرەبی بووە لە ئامادەیی کوردستانی کوڕان لەناو شاری هەولێر.


هەواڵی كۆچی دوایی ئەو مامۆستایە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا لە هەولێر دەنگدانەوەیەكی زۆری هەیە و ژمارەیەكی زۆری كەسانی ناسراو و پێگەیشتووی شارەكە ئاماژە بەبەخشندەیی و نیشتمانپەروەری ئەم مامۆستایە دەدەن، كە خزمەتی دەیان نەوەی شارەكەی كردووە.


محەمەدئەمین عەبدورەحمان خەڵكی دەڤەری ئامێدییە، بەڵام زۆربەی ژیانی لە هەولێر بەسەربردووە و لەنێو خەڵكی پایتەختی هەرێمی كوردستان وەك كەسایەتییەكی بەرز ناسراوە.
bas news _
Top