ئەڵمانیا ڤیزای هەژدە هاووڵاتی سعوودیەی هەڵوەشاندەوە
كریستۆفه‌ر بورگه‌ر جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له ناوه‌ندی راگه‌یاندنی فیدراڵی رایگه‌یاند رێگریان له 18 كه‌س كردووه بچنه نێو خاكی ئه‌ڵمانیا كه په‌یوه‌ندییان به‌دۆسیه‌ی جەمال خاشقچییه‌وه هه‌بووه.
بورگه‌ر رایگه‌یاند له‌باره‌ی دۆسیه‌ی خاشقچییه‌وه له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسا و بەریتانیا له‌په‌یوه‌ندیدان و ئه‌گه‌ر پێویست بكات هه‌نگاوی دیكه‌ش ده‌گرنه‌به‌ر.
هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه هیكۆ ماس له‌وباره‌وه گوتوویه‌تی "بۆ ئێمه پرسیاره‌كان له‌باره‌ی تاوانه‌كه و ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كه‌وه زیاترن له وه‌ڵامه‌كان. به‌م رۆژانه‌ی دوایی له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسی و بەریتانییه‌كانم له‌وباره‌وە چاوپێكه‌وتنم ئه‌نجام دا. ئێمه وه‌ك ئه‌ڵمانیا رێگریمان له 18 هاووڵاتی سعوودی كرد بێنه ئه‌ڵمانیا، كۆتایی هه‌فته رامانگه‌یاند كه چاوه‌ڕوانی روونكردنه‌وه‌ی پێویستین له‌وباره‌وه".
بورگه‌ر راشیگه‌یاند كه زانیاری بڵاو ناكه‌نه‌وه له‌باره‌ی ناسنامه‌ی ئه‌و 18 كه‌سه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دركاندووه كه 15یان له تیمه تایبه‌ته‌كه بوون و سێ كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌ش په‌یوه‌ندیدار بوون پێیانه‌وه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه ئه‌و رێگرییه بۆ ناوچه‌ی شنگنه، واتە ڕێگەیان لێ دەگیرێ سەردانی هەر وڵاتێكی نێو یەكێتیی ئەورووپا بكەن.
bas news -
