لە باخچەی ئاژەڵانی دهۆک شێرێک هێرش دەکاتە سەر کەسێک

لە باخچەی ئاژەڵانی دهۆک شێرێک هێرش دەکاتە سەر کەسێک
لە باخچەی ئاژەڵانی شاری دهۆک شێرێک هێرش دەکاتە سەر کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ ئەمەش دوای ئەوەی بە نیازی وێنەگرتن لە ئاژەڵەکە نزیک دەبێتەوە.



د. عەبدولرەزاق ئێمینکی، بەرپرسی بەشی تەندروستیی ئاژەڵ لە بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری دهۆک بۆ(باسنیوز) گوتی: "ئەمڕۆ دووشەممە(١٩-١١-٢٠١٨) سێ کچی گەنج بە یەکەوە چوونەتە باخچەی ئاژەڵان و لەو کاتەی کە ڕاهێنەری ئاژەڵەکان ویستوویەتی بچێتە لای یەکێک لە شێرەکان، یەکێک لە کچەکان چووەتە ژوورەوە و بەمەبەستی وێنەگرتن لەگەڵ ئاژەڵەکە بەڵام شێرەکە هێرشی کردووەتە سەر کچەکە".



ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەو کچە تەمەنی ١٧ ساڵە و دوای ئەوەی شێرەکە هێرشی کردووەتە سەری، کرێکارەکانی باخچەکە بە هەوڵێکی زۆر توانیویانە کچەکە لەژێر دەستی شێرەکە دەربهێنن.



گوتیشی: "دوای ڕووداوەکە کچەکە بەپەلە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک گواستراوەتەوە، هۆکاری هێرشکردنی شێرەکە ئەوە بووە کە ئەو کەسە بۆ ئەو نەناسراو بووە بەڵام بە هیچ شێوەیەک هێرش ناکاتە سەر ڕاهێنەرەکەی".



سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆکڕاگەیاند کە شێرەکە ٣٠ برینی لەسەر جەستەی کچەکە درووست کردووە بەڵام تووشی هیچ شکانێکی نەکردووە و ئێستا ڕەوشی تەندرووستیی جێگیرە.
bas news-
Top