بۆ یه‌كه‌مجار له كوردستان و عێراق ماراسۆنێكی بایسكلسواری به‌ڕێوه‌ده‌چێت
رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ به هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ماراسۆنه‌كه ده‌كا.
ئەو ماراسۆنە كە لەشاری ھەولێر بەڕێوەدەچێت، مه‌ودای ماراسۆنه‌كه سێ كیلۆمه‌تر و 200 مه‌ترە و له ترافیك لایتی كورانی عەنكاوه تاكو به‌رده‌م چایخانه‌ی مه‌چكۆ درێژی هەیە.
پێشبینی ده‌كرێت زیاتر له 200 كه‌س به‌شداریی بكه‌ن و هه‌ر كه‌سێكیش بایسكلی ده‌ست نه‌كه‌وێت و ئاره‌زووی به‌شداریكردنی هه‌بێت، بایسكلی تایبه‌تی پێده‌درێت.
ماراسۆنه‌كه دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 30/11/2018 به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هەوڵێکە بۆ بە کو‌لتوور کردنی بایسکیلسواری لە هەرێمی کوردستان.
k24 -
