بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كوردستان و عێراق ماراسۆنێكی بایسكلسواری به‌ڕێوه‌ده‌چێت

بۆ یه‌كه‌مجار له‌ كوردستان و عێراق ماراسۆنێكی بایسكلسواری به‌ڕێوه‌ده‌چێت
رۆژی ھەینی 30ـی تشرینی دووەم‌ - نۆڤەمبەر ماراسۆنی نێوده‌وڵه‌تی بایسكلسواریی بۆیه‌كه‌مجار له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان.



رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ به‌ هاوكاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی ماراسۆنه‌كه‌ ده‌كا.



ئەو ماراسۆنە كە لەشاری ھەولێر بەڕێوەدەچێت، مه‌ودای ماراسۆنه‌كه‌ سێ كیلۆمه‌تر و 200 مه‌ترە و له‌ ترافیك لایتی كورانی عەنكاوه‌ تاكو به‌رده‌م چایخانه‌ی مه‌چكۆ درێژی هەیە.



پێشبینی ده‌كرێت زیاتر له‌ 200 كه‌س به‌شداریی بكه‌ن و هه‌ر كه‌سێكیش بایسكلی ده‌ست نه‌كه‌وێت و ئاره‌زووی به‌شداریكردنی هه‌بێت، بایسكلی تایبه‌تی پێده‌درێت.



ماراسۆنه‌كه‌ دوای نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 30/11/2018 به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هەوڵێکە بۆ بە کولتوور کردنی بایسکیلسواری لە هەرێمی کوردستان.

k24 -
Top