پەرلەمانتارێكی پارتی مووچەی هەر چوار ساڵی بەخشی
نەهرۆ مەحمود قادر، پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، مووچەی هەر چوار ساڵی پەرلەمانتاری دەبەخشێتە رێكخراوێك.
بەپێی راگەیاندراوێكی ئەو پەرلەمانتارە كە ئاماژە بە جێبەجێكردنی بەڵێنێكی لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن داوە، تێیدا هاتووە، "لەكاتی بانگەشەی هەلبژاردندا لە داد نووسی هەولێر بەڵێنامەیەكم پڕ كردەوە ئەگەر متمانەی دەنگ دەران بەدەست بهێنم تەواوی مووچەكەم ببەخشم، بۆیە ئەو كارەم كرد".
لە بەشێكی تری قسەكانی ئەو پەرلەمانتارە هاتووە، "سەردانی دەزگای خێر خوازیی بارزانیم كردوو لەگەڵ موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دوای گفتوگۆمان لەسەر چۆنییەتی بەخشینی مووچەكەم و بە ئامادەبوونی سەرۆكی كۆمەڵەی تالاسیمای هەولێر واژووم بۆ بەخشینی مووچەی هەر چوار ساڵی ئەندام پەرلەمانی خۆم كرد بۆیان".
باسنيوز
