بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری ئێزدیان پیرۆزبایی لە مسوڵمانانی کوردستان دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 19/11/2018، خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزدیان لە نووسراوێکدا، کە بەبۆنەی یادی لەدایکوونی محەمەدی کوڕی عەبدوڵڵای پێغەمبەری ئیسلام (د.خ.) دەری کردووە، هیوای خواستووە ئەو یادە ببێتە مایەی پتەوکردنی گیانی پێکەوەژیانی ئاینی لە کوردستان.
ساڵانە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، کە بە رۆژی مەولود ناسراوە، مسوڵمانانی کوردستان شیرینی بەسەر هاووڵاتییان دەبەخشنەوە و پیرۆزبایی لە یەکتر دەکەن.
رۆژی سێشەممە 20/11/2018، رۆژی مەولودە و بەو بۆنەیەوەش، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو رۆژەی کردە پشووی فەرمی لە دامودەزگاکانی حکوومەت.
لە کوردستان پێچەوانەی وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کورد، تورکمان، عەرەب، مەسیحی، مسوڵمان، ئێزدی و هەموو ئاین و نەتەوەکانی دیکە بەشێوەیەکی ئاشتیانە بەیەکەوە دەژین و بەشداریی خۆشی و ناخۆشییەکانی یەکتر دەکەن.
باسنيوز
