لە سۆران گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی ڕێک خرا
ئەمڕۆ دووشەممە 19/11/2018 ژمارەیەك لە چالاكوانی سەكۆی گشتی سۆران و دەوروبەر و مامۆستایان و هاووڵاتییانی دەڤەرەكە، دژبە دواكەوتن و دابیننەكردنی نەوت، بۆ قوتابخانەو باخچەكانی منداڵانی سنووری شار و شارۆچەكانی دەڤەری سۆران، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایان ڕێک خست و لە یاداشتنامەیەكدا داواكار بوون لە لایەنی پەیوەندیدار هەرچی زووە پەلە بكرێت لە دابینكردنی، بڕە نەوتی پێویست بۆ ناوەندەكانی خوێندن لە دەڤەرەكە".
ئەوەش خرایە ڕوو: "دەڤەری سۆران واتە سنووری هەر چوار قەزاكانی (سۆران، مێرگەسۆر، ڕواندز، چۆمان) لە وەرزی زستاندا سارد و سەختە و ئەگەر نەوتی پێویست نەبێت، ناتوانرێت وەك پێویست درێژە بە خوێندن بدرێت و مامۆستا و قوتابیان بچنە هۆڵەكانی خوێندنەوە".
باسنيوز
