ئاسایشی کەرکووک: مانگی ڕابردوو 159 ڕووداوی جۆراوجۆر تۆمار کراوە

 ئاسایشی کەرکووک: مانگی ڕابردوو 159 ڕووداوی جۆراوجۆر تۆمار کراوە
گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک ڕای دەگەیەنێت، تەنیا لە ماوەی مانگی ١٠ی ٢٠١٨دا 159ڕووداوی جۆراوجۆر ڕووان داوە.

نەقیب گۆران عەبدوڵا، گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک ڕايگەیاند: "تەنیا لە ماوەی مانگی ١٠ی ٢٠١٨ دا ١٥٩ ڕووداوی جۆراوجۆری ئەمنی ڕوویان دوای بە ١٦ی ئۆکتۆبەری ساڵی پێشوو دۆخەکە لە گۆڕانکاری تەواو دایە، چونکە پێشتر بە ساڵێکیش بەڕادەی مانگێکی ئێستا ڕووداو ڕووی نەدەدا، چونکە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە خاڵەکانی دەرەوەی کەرکووک جێگیر کرابوون، هەورەها لەناو شاریش هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس جێگیر کرابوون".

ئەو بەرپرسەی ئاسایشی کەرکووک گوتیشی: "حاڵەتەکان پێکهاتوون لە دزی، دزینی ئۆتۆمبێل، ڕفاندن، کوشتن، تیرۆر، هەڵکوتانەسەر ماڵان، ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان حەشدی شەعبی و سوپا، حەشدی شەعبی و عەسائیب، حەشدی شەعبی و داعش"، ئەم حاڵەتانەش ئەوەمان پێ دەڵێت کە ئێستا دۆخی ئەمنیی کەرکووک زیاتر ڕووی لە خراپی کردووە".

گوتەبێژی ئاسایشی کەرکووک ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ئەمڕۆ ١٩\١١\٢٠١٨ بە بڕیاری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک هێمای حزبی بەعس کە لە (چوار شمشێر) پێکهاتووە لە گەڕەکی عەرەفە دانراوە، ئەوەش پێشێلی یاسا و دەستوورە، چونکە پێشتر بە بڕیاری پەرلەمانی عێراق، حزبی بەعس خرایە ناو لیستی ڕەشەوە، جگە لەوەش ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر د. نەجمەدین کەریم پارێزگاری شەرعیی کەرکووک ئەو هێمایەی لابرد".










باسنيوز
Top