بەغدا500 پۆلیسی عەرەب لە حەویجە دادەمەزرێنێت

 بەغدا500  پۆلیسی عەرەب لە حەویجە دادەمەزرێنێت
دوای كۆتاییهێنان بە داعش و گەڕانەوەی خەڵككەی بۆ قەزای حەویجە، و ناحیەکانی "عەباسی، زاب و ریاز" وەزارتی ناوخۆی عێراق، بریاری دا 500 پۆلیسی عەرەب بۆ ئەو ناوچانە دامەزرێنێت و بەمزوانە دەست دەوامی خۆیان دەكەن.



لەو بارەوە ئەحمەد خورشید، ئەندامی ئەنجومەنی قەزای حەویجە بۆ (باسنیوز) گوتی: "وەزارتی ناوخۆی عێراق، بە شێوەیەكی فەرمی 500 پۆلیسی عەرەبی ناوچەكەی بۆ پاراستنی، بورجی كارەبای "حەویجە و ریاز زاب و عەباسی و مەلا عەبدوڵا" دەخرێتە ئەستۆیان و تاكو كۆتایی سنووری حەویجە".



ئەحمەد خورشید گوتیشی: "وەزارتی ناوخۆی عێراق ڕەزامەندیی لەسەریان داوە و ناوكانیش بەرز كراونەتەوە و تەنیا ماوەتەوە ئەرك و شوێن و كەرەستەیان بۆ دابین بكرێت و هاوشێوەی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگا حكوومیەیكان سەرجەم پێداویستییەکیان بۆ تەرخان دەكرێت و دەوامی خۆیان دەكەن".




باسنیوز
Top