عادل عەبدولمەهدی و فوئاد حوسێن و لیژنەی تایبەتی بودجە کۆبوونەوە
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە وێنەیەکی بۆ(باسنیوز) نێردراوە هاتووە" لە بەردەوامی كۆبوونەوە و دیدارەكانی پەیوەست بە تەواوكردنی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی دەوڵەت، ئەمڕۆ بەئامادەبوونی د.عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق، د.فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران – وەزیری دارایی بەشداری لەكۆبوونەوەیەك كرد بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی بەشێك لە بڕگەكانی ئەم پرۆژە یاسایە لەگەڵ لیژنەی تایبەت بە بودجە كە لەلایەن حكومەتەوە پێكهێندراوە".
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە لیژنەکە چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لەپارێزگاران و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا ودەستە ودامەزراوەكانی حكوومەت و نوێنەرانی هەرێمی كوردستان گرێداوە بەمەبەستی ئاگاداربوون لەپێداویستیە راستەقینەكانیان .
لە بەشێکی دیکەدا هاتووە" د. فوئاد حوسێن لەدانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئامادەبوو كە تیایدا گفتوگۆ لەبارەی پرۆژە یاساكە كرا وگوێبیستی تێبینیەكانی دەستەی سەرۆكایەتی وئەندامانی بەڕێزی ئەنجومەنی نوێنەران بوو وچەندین تێبینی وبۆچوون لەم كۆبوونەوەیەدا ئاڵوگۆڕ كران".
باسنیوز
