وەزیری بەرگریی تورکیا و سوپاسالاری ئه‌مریكا لەبارەی پەكەكەوە كۆبوونه‌وه
خلوسی ئاكار لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویته‌ر نووسیویەتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگیان له‌گه‌ڵ سوپاسالاری ئه‌مریكا ئه‌نجام داوه، به‌ڵام ناوی ئه‌و شوێنه‌ی نه‌هێناوه كه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێدا ئه‌نجام داوه.
ئاكار نووسیویەتی "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بهسوپاسالاری ئه‌مریكامان گوت كه پێویسته په‌یوه‌ندی خۆتان له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌دا بپچڕێنن و دان به‌وه‌دا بنێن كە په‌كه‌كه و یه‌په‌گه یه‌ك شتن و جیاوازیان نییه".
سوپاسالاری توركیا باسی له‌وه‌ش كردووە كه بهسوپاسالاری ئه‌مریكای گوتووه، ئیتر قبووڵیان نییه مانۆڕی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌دا ئه‌نجام بدەن و ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه دووباره‌ی نه‌كه‌نه‌وه.
bas news-
