ژنێكی بیانی لە ھەولێر كوژرا
موقەدەم فەخرەدین نووری، بەڕێوەبەری پۆلیسی عنكاوە گوت: "ژنێكی نیپالی لە (گەنجان ستی) شاری ھەولێر كوژراوە و بكوژەكەی دەستگیر كراوە و لە لێكۆڵینەوەكاندا تاوانبار دانی بە تاوانەكەدا ناوەو لێكۆڵینەوەی زیاتریش لەگەڵ بكوژەكە دەكرێت".
روونیكردەوە: "ئەو رووداوە رۆژی سێ شەممەی رابردوو 13ی ئەم مانگە روویداوە و ژنەكە لە ماڵی سەرمایەدارێكی بەغدادی لە عنكاوە كاری كردووە، بكوژەكە بەناوی پارە وەرگرتنی كارەبا دەچێتە ئەو ماڵە و دواتر كە ژنەكە ھاوار دەكات و زانیویەتی ئاشكرا دەبێت ژنەكە دەكوژێت".
راشیگەیاند: "بكوژەكە سەربازە لە سوپای عێراق و ماوەی پێنج ساڵە نیشتەجێی ھەولێرە، بە دەمانچە ژنەكەی كوشتیووە".
بەڕێوەبەری پۆلیسی عنكاوە، ئەوەشی خستەڕوو: "لێكۆڵینەوەی زیاتر لەگەڵ بكوژەكە دەكەین، بۆ ئەوەی بزانین لە رابردوودا چ تاوانێكی دیكەی ئەنجامداوە".
k24-
