سبه‌ینێ له‌م ناوچه‌یه‌ی كوردستان ده‌ست به دابه‌شكردنى نه‌وت ده‌كرێت
عومه‌ر حاجى، گوته‌بێژى ئیداره‌ى ڕاپه‌ڕین به ڕاگه‌یاند: "به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناوچه‌ى كوێستانى و ساردن، سه‌ره‌تاى پڕۆسه‌كه له شارۆچكه‌ى پشده‌ره‌وه ده‌ست پێده‌كرێت، كه هه‌ر خێزانێك 200 لیتر نه‌وتى سپی پێده‌درێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه دوای ته‌واوبوونی دابه‌شكردنى نه‌وت له‌و سنووره، ڕاسته‌وخۆ نه‌وت به‌سه‌ر هاووڵاتیانى شارى ڕانیه و ده‌وروبه‌ری، دابه‌ش ده‌كرێت.
باسى له‌وه‌شكرد، كه پێویسته هاووڵاتى بۆ وه‌رگرتنى به‌شه نه‌وته‌كه‌ى، كارتی نه‌وت و كۆپی یه‌كێك له (پێناسى بارى شارستانى یان فۆرمی خۆراك یان ڕه‌گه‌زنامه یان كارتی زانیاری) پێبێت.
bas news-
