زانكۆى سلێمانى بڕیارێك بۆ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌رده‌كات

زانكۆى سلێمانى بڕیارێك بۆ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كان ده‌رده‌كات

سه‌رۆكى زانكۆى سلێمانى بڕیار ده‌دات، له‌كاتژمێر 5:00ى ئێواره‌وه‌ ده‌رگای به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانى سه‌ر به‌ زانكۆكه‌، به‌ڕووی خوێندكاراندا دابخرێت.


ھۆگر کەمال، گوتەبێژ و بەرپرسی ڕاگەیاندنی کاروباری خوێندکاران و بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی، ڕاگەیاند:" لە پێناو بەرژەوەندی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکاندا و بۆ ئەوەی ھیچ كێشه‌یه‌كی کۆمەڵایەتی ڕوو نەدات، بەبڕیارى سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، لە کاتژمێر 5:00ی ئێوارەوە دەرگای سەرجەم بەشە ناوخۆیەکان بەڕووی خوێندکاراندا داده‌خرێت".



ڕوونی كرده‌وه‌، كه‌ خوێندکارانی کوڕ لە بەشە ناوخۆیەکاندا دەتوانن تاوەکوو کاتژمێر 10:00ی شەو لە دەرەوەی بەشە ناوخۆیەکاندا بمێننەوە، بەڵام دوای ئه‌و كاته‌ ھەر خوێندکارێکی زانکۆ بگەڕێتەوە بەشە ناوخۆییەکەی باجی زانکۆی لێ وەردەگرێت، گه‌تیشی: "دواتر مافی ئەوەی ھەیە بچێتەوە بەشە ناوخۆییەکەی، بەڵام خوێندکارانی کچ بەھۆکاری ئەوەی بارى كۆمه‌ڵایه‌تی ئەوان جیاوازە، تاوەکو کاتژمێر 5:00ی ئێوراە دەتوانن لە دەرەوە بمێننەوە و دواتر دەبێ بە باجی زانکۆوە بگەڕێنەوە بەشە ناوخۆییەکانی خۆیان".



گوته‌بێژه‌كه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ دەرکردنی ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە کە حەرەمی زانکۆی سلێمانی پارێزراو بێت، ھەروەھا ھیچ خوێندکارێکی بەشە ناوخۆیی نەتوانێت میوان بباته‌ بەشەناوخۆییەکانه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى هیچ كێشه‌یه‌كى لێنه‌كه‌وێته‌وه‌
bas news-
Top