کۆمەڵی ئیسلامی لەدژی بڕیاری وەزیرێکی یەکێتی ناڕەزایی دەردەبڕێت

 کۆمەڵی ئیسلامی لەدژی بڕیاری وەزیرێکی یەکێتی ناڕەزایی دەردەبڕێت
بەهۆی دەرکردنی بڕیارێک لە بارەی ناوەندەکانی خوێندنی ئیسلامی لەلایەن وەزیرێکی سەر بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان نیگەران دەبێت و بەیاننامەیەکی ناڕەزایی بڵاو دەکاتەوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە یوسف گۆران لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەو پۆستە دایە، بڕیاری داخستنی خوێندنی ئیسلامی دەر کردووە.

لە بەرامبەردا ئەمرۆ یەکشەممە ١٨/١١/٢٠١٨، فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و ناڕەزایی لەبارەی بڕیارەکە دەربڕیوە و بە ”ستەمێک بۆ سەر دامەزراوە ئیسلامییەکانی هەرێمی کوردستان“ لێکی داوەتەوە.

فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی پێیوایە کە داخستنی ئەم ناوەندانەی خوێندن ”درووستکردنی کۆسپ و لەمپەرە لەبەردەم خوێندنی ئیسلامی و دامەزراوە ئیسلامییەکانی دیکەدا“. بۆیە تەواوی بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕەت کردووەتەوە.











باسنيوز
Top