9 داواكارییه‌كه‌ى هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ى عێراق ئاشكرا ده‌كرێت
سه‌رچاوه سیاسییه‌كه، ڕای گه‌یاند: "بڕیار وابوو ئه‌مڕۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێت، به‌ڵام گه‌شتكردنى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بوو به‌هۆى دواخستنى كۆبوونه‌وه‌كه، بۆیه بڕیار درا بخرێته سبه‌ینێ".
ڕوونی كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان 9 داواكاری هه‌یه، دیارترینیان ناوهێنانى ده‌سته‌واژه‌ى هه‌رێمی كوردستانه به‌ناوى خۆیه‌وه، له‌كاتێكدا كه له پرۆژه‌یاساكه به (پارێزگاكان) ناوهێنراوه و ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن حكوومه‌تى پێشووه‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده عه‌بادى، ئاماده كراوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه جگه له‌و داواكارییه، داوا كراوه پشكى هه‌رێمی كوردستان بۆ 17% زیاد بكرێته‌وه و بودجه‌ش بۆ پێشمه‌رگه ته‌رخان بكرێت.
هه‌روه‌ها مافى دارایی كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و قوربانیانی بۆردومانى كیمیاوى و زیندانییه سیاسییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان، خه‌رج بكرێت، بودجه‌یه‌كیش بۆ حاڵه‌تى فریاكه‌وتن له‌كاتى ڕووداو و كاره‌ساته سروشتییه‌كان، دابنرێت.
باسنيوز
