شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی هەنگاریا دەکات

 شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەردانی هەنگاریا دەکات
لەسەر بانگهێشتنامەیەکی فەرمی حکوومەتی هەنگاریا، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

لەمبارەیەوە سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری گوێڕ - مەخمووری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە کەناڵی (کوردستان24)ی ڕاگەیاند، لەسەر داوای حکوومەتی هەنگاریا شاندێکی هێزەکانی پێشمەرگە سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

سیروان بارزانی ڕوونیشکردەوە، لەسەردانەکەیاندا لەگەڵ وەزارەتی بەرگری و پەرلەمانی هەنگاریا کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لە بارەی شەڕی داعش و بارودۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن.










باسنيوز
Top