هەفتەی ڕێنمایی هاتوچۆ لە ناوندەکانی خوێندن لە سۆران دەستی پێکرد

هەفتەی ڕێنمایی هاتوچۆ لە ناوندەکانی خوێندن لە سۆران دەستی پێکرد
ئەمڕۆ یەکشەممە بەئامادەبونی بەڕێوەبەری پەروەردە و بەڕێوەبەری هاتوچۆی سۆران و بەرپرسانی حکوومی و مامۆستایان هەفتە ڕێنمایی هاتوچۆ لەنێو ناوەندەکانی خوێندنی سنووری بەرێوەبەرایتی پەروەردەی دەستی پێکرد.

م.عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری پەروەردەی سۆران، لەمبارەوە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی قوربانیانی هاتوچۆ، لەپێناو هۆشیارکردنەوەی قوتابیان، لە شێوازی هاتوچۆ بە ڕێگا و شەقامەکان و خۆ پاراستنیان لە مەترسییەکانی هاتوچۆ، ئەمڕۆ یەکشەممە 18/11/2018 لە هۆڵی قوتابخانەی بنەڕەتیی ڕابوون، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا بەئامادەبونی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سۆران و ژمارەیەک لە کارمەندان و ئەفسەرانی هاتوچۆ و بەرپرسانی حکومی و سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و کارمەندانی سنووری پەروەردەکەمان، هەفتە ڕێنمایی هاتوچۆ لەنێو ناوەندەکانی خوێندنی سنووری بەڕێوەبەرایتی پەروەردەی سۆران دەستی پێکرد".

گوتیشی: "لەو چالاکییەدا زۆربەی ناوەندەکانی خوێندنی سنوورەکەمان لە قوتابخانەکان و باخچەکانی منداڵان، بە سەرپەرشتیی مامۆستایانی پسپۆڕ ڕێنمایی هاتوچۆ بەقوتابیان دەدرێت".











باسنیوز
Top